ئێمە وەک ڕستەکۆد ئەکاونتی تایبەتیمان بۆ ئەو کەسانە داناوە کە کۆرس دادەنێن واتە پێی دەڵێین مامۆستا بۆ بوون بە مامۆستاش مەرج و ڕێنمایی هەیە کە ئەم مەرجانە هەمووی لەخوارەوە باسکراوە

کوالێتی بەرهەمەکانی

ئەم سەکۆیە جگە لەوەی بۆ بواری تەکنەلۆژییە بەڵکو بۆ هەموو بوارەکانی ژیانە بۆیە مامۆستا مافی ئەوەی هەیە لە بوارەکەی خۆیدا بتوانێت لە ڕستەکۆد کۆرس دابنێت بەڵام پێوستە هەر مامۆستایەک کوالێتی سەوت و کوالێتی ڤیدۆی زۆر زۆر باش بێت ئنجا ڕستەکۆد قبوڵی دەکات واتە نابێت هیچ ژاوەژاوێک هەبێت لەناو ڤیدۆکانت و دیقەی ڤیدۆکە ڕوون بێت بە مەرجێک کە 1080p کەمتر نەبێت

کۆرسەکەت لە شوێنی تر

ئەگەر هەر کۆرسێکت لە شوێنی تر هەبن ئەوا کۆرسەکە ئەسڕێتەوەو هەموو پارەکان دەچێتەوە بۆ خوێندکاران

مامۆستا دەتوانێت پارەکە بە کاش وەرگرێتەوە

جیاواز لە کۆمپانیاو گروپەکانی تر ، کاتێک مامۆستا کۆرسێک دادەنێت لە ڕستەکۆد و خوێندکار کۆرسەکە دەکڕێت ئەوا لەسەدا ٨٠ پارەکەی بۆ مامۆستاکەیەو لەسەدا ٢٠ بۆ ڕستەکۆدە وە مامۆستا دەتوانێت پارەکە بە کاش وەربگرێتەوە لە ڕستەکۆد هەرکات خۆی حەزی لێ بوو , لەگەڵ ئەوەشدا حسابی بانکی ئەکاونتەکەی جیاوازترە وەک لە حسابی بانکی کۆرسەکانی ، بۆیە دەتوانێت مامۆستا کۆرسی مامۆستایەکی تر بکڕێت

شێوازی دانانی کۆرسەکەت لە ڕستەکۆد چۆن دەبێت؟

ڕستەکۆد کۆرسەکە لە مامۆستاکە وەردەگرێ و ئەگەر بە دڵی بوو ئەوا ئەچێتە ناو ئەکاونتی مامۆستاکەو وە مافی ئەوەی پێ دەدرێ کە دەستکاری ناوی وانەکان بکات و گۆڕانکاری لە نرخەکەی بکات ، پاشان ئەم ڤیدۆیانە بە هەموو شێوەیەک پارێزراون و ئینکریپت کراوە

RCC چییە

هەر مامۆستایەک یان هەرخوێندکارێک جزدانی خۆی هەیە لە ماڵپەرەکەدا کاتێک خوێندکارێک کۆرسێک دەکڕێت ئەمەش پارەکە دەچێت بۆ مامۆستا واتە ئێمە دراوی تایبەتی خۆمان هەیە کە بریتییە لە RCC واتە Rstacode currency دراوەکانمان بە دینار بۆ 100 RCC واتەی 10.000 دینار

Powered By Rstacode 2019 - 2020
v 2.0