Photoshop

11

133

Free

5

بەرنامەیەكە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەدا بنیات نراوە واتا كار لەسەر پێكهاتەی وێنە دەكات و هەر بەرهەمێك لەم بەرنامەیەوە كاری تێدا بكرێت بە وێنە دەدرێت لەقەڵەم ، ئەم بەرنامەیە تەنها كار لەگەڵ وێنەی دیجیتاڵیدا دەكات و ئەگەر بەو جۆرەش نەبێت خۆكارانە بەرنامەكە وەری دەگێڕێت و هەڵی دەوەشێنێت و پێك هاتەكەی بە شێوەی پێكسڵ دەخاتە بەردەست بۆنمونە ئەگەر تابلۆیەكی كێشراو ڕابكیشینە ناو بەرنامەكەوە ئەوا هەر وەك ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكات كە بە كامێرایەكی دیجیتاڵی وێنەكە گیرابێت . ئەم بەرنامەیە كاتێك بەكاردێت بەكارهێنەر بیەوێت گۆرانكاریەك لە وێنەیەكدا بكات ئیتر چ جوانكاری بێت یان زیادكردن و كەم كردنی بەشێك لە وێنەكەبێت یاخود جێبەجێكردنی یەكێك لە ئەركەكانی وەك ڕونكردنەوە یان تاریك كردن یاخود گۆڕینی ڕەنگی ئەو وێنەبێت بە هەر ڕەنگێكی تر ، بەرهەمی ئەم بەرنامەیە بەچەندین پاشگری جیاواز دەپاریزرێت بەڵام ئەو پاشگرەی كە بە بەرنامەكە دووبارە گۆڕنكاری تێدا دەكرێت و وەك خۆی كاریگەری و لایەرەكانی تێدا دەپاریزرێت پاشگری (PSD) كە كورتكراوەیە بۆ (Photo Shop Document) ، ئەم بەرنامەیە لەم دواییەدا هێندە بەتوانا بوو كە كاری گرافیكی ئێجگار نایابی پێدەكرێت بەجۆرێك ئەگەر كەسێك بتوانێت شارەزایی تێدا پەیدا بكات بەتەواوی ئەوا دەتوانێت وێنەی پێ دروست بكات كە نزیك دەبێتەوە لە وێنەیەكی ڕاستی كە بە كامێرایەكی دیجیتاڵی گیرابێت .

بەشداری کردن
01 | دەستپێکێکی گرنگ بۆ فۆتۆشۆپ
02 | ناساندنی ڕوکاری بەرنامەی فۆتۆشۆپ
03 | سێیەم دروستکردنی ژینگەی خۆم لە ناو فۆتۆشۆپ
04 | دەستکاریکردنی توڵباڕ دیاریکردن و گۆڕانکاری لە شریتی لیستەکان
05 | لەستی فایل لە ناو بەرنامەی فۆتۆشۆپ
06 | تەواوکەری لیستی فایل
07 | لیستی ئیدەیت بەشی یەکەم
08 | تەواوکەری لیستی ئیدەیت
09 | لیستی ئیمەیج
10 | کۆرسی فۆتۆشۆپ لیستی لایەر
11 | کۆرسی فۆتۆشۆپ لیستی سەلێکشن
هیچ لێدوانێک نییە

ئەگەر ئەتەوێت لێدوانێک بنوسیت ئەوا بچۆ ژوورەوە

چوونەژوورەوە
Powered By Rstacode 2019 - 2020
v 2.0